Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:52

کورد، لە شاکارێکی ئەدەبی جیهانیدا!

کوردستان TV
100%


جگە لەو کتێبانەی ڕۆژانە دەیخوێنمەوە. یەکێک لە شاکارە هەرە مەزنەکانی مێژووی مرۆڤایەتیش، بەردەوام لەسەر مێزی خوێندنەوەکەمەو جارناجارێک، پاش هیلاکی دەچمە سەری و چەند لاپەڕەیەکی لێدەخوێنمەوە. ئەم بەیانییە، چەند سروودێکی دۆزەخی (کۆمیدیای دانتی) ئیتاڵیم خوێندەوە، کە سێ بەرگی نزیکەی 1500 لاپەرەییە، دانتی ئەلیگیێری ئیتاڵی ساڵی 1577 نووسیویەتی و بە مەزنترین و بەناوبانگترین شاکاری ئەدەبی دادەنرێت، د. عەزیز گەردیی، کردوویەتی بە کوردیی.

لە سروودی چوارەمی دۆزەخدا، باسی چەند فەیلەسوف و نووسەرێکی جیهانیی دەکات، لەوانە سوقرات، ئەفلاتون، گالینۆس، ئیبن ڕوشد و سەڵاحەدینی ئەیوبی کوردیی:

لەولاتر (سەلادینۆ/سەڵاحەدین) دی بە تەنیا بوو
نەختێ زیاتر چاوم هەڵبڕی
مامۆستای زانایانم بینی
لەناو کۆمی فەیلەسوفان دانیشتبوو
هەموو بەڕێزەوە چاویان تێبڕی بوو
یەکەمجار سوقرات و پلاتۆنم دی
لە پێش ئەوانی تر بوون.....
*وێنەکە بەرگی چاپی یەکەمی کۆمیدیای خواوەندی دانتی
*سەرچاوە: کۆمیدیای دانتی. بەرگی یەکەم لا 69

کامەران سوبحان

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.