به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پارێزگای دیاربه‌كری باشوور توركیا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 8 پۆلیس بریندار بوون.
سه‌ڤدا كاپلان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دیاربه‌كر – ماردین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دیاربه‌كر – ماردین دانرابووه‌وه و له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی سه‌ر به پۆلیسی دیاربه‌كر به ته‌كیدا، ده‌ته‌قێته‌وه.
په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 8 پۆلیس كه له‌نێو ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی هێزه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی بوون بریندار بوون و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
لای خۆیه‌وه سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 8 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیان بریندار بووه و دوو تۆمه‌تباریش به‌هۆی گومان له تێوه‌گڵانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.