Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:40

ڕێگەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی خوێن دەدۆزرێتەوە

کوردستان TV
100%

زانایانی بەریتانی جۆرێکی نوێی چارەسەری جینیان بۆ چارەسەرکردنی کچێکی تووشبووی شێرپەنجەی خوێنی خانەکانی T بەکارهێناوە، کە لەوانەیە لە داهاتوودا یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرەی شێرپەنجە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هاتووە کە ئەلیسا، کچێکی تەمەن 13 ساڵە، چارەسەری کیمیایی و چاندنی مۆخی ئێسکی بۆ ئەنجام دراوە، بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجەی خوێن، بەڵام بێسوود بووە.

ئەوەش هاتووە کە لەدوای وەرگرتنی خانەکانی T بەخشراو، بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ کە دەستکاریی سەرەتایی بۆ کرابوو، پڕۆسەی چاکبوونەوەی ئەلیسا دەستی پێ کرد.

ئاماژەی بەوەش داوە کە تیمی پزیشکی لە نەخۆشخانەی گریت ئۆرمۆند ستریت لە لەندەن کە چارەسەری ئەلیسایان کردووە، ئێستا 10 نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی خانەی T، کە سوودیان لە هەموو چارەسەرە ئاساییەکان نەبینیوە، بۆ تاقیکردنەوەی زیاتر وەرئەگرن.

ڕۆژنامەی گاردیان ڕوونی کردۆتەوە کە ئەگەر ئەم تاقیکردنەوە سەرکەوتوو بێت، خانە سەرەتاییە دەستکاریکراوەکان دەدرێتە ئەو نەخۆشانەی کە جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجەی خوێن و نەخۆشی دیکەیان هەیە، بۆ چارەسەرکردنیان.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.