Erbil 2°C ھەینی 27 کانوونی دووەم 04:59

یوسف برادۆستی كتێبی"كوردستان و كوردسه‌رده‌می مه‌شایه‌خی" بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 نووسه‌ر یوسف برادۆستی دووه‌مین كتێبی خۆی به‌ ناوی  كتێبی"كوردستان و كوردسه‌رده‌می مه‌شایه‌خی" بڵاوكرده‌وه‌.
 
له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر ، یوسف برادۆستی  له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كتێبی  ( كوردستان و كورد سه‌رده‌می مه‌شایه‌خی) ، باس له‌ ڕۆلی مه‌شایخی كورد له‌ بزاڤی ڕزگاری كورد شۆڕشی شێخ عبیدوڵای نه‌هری و شێخ سعیدی پیران و شێخ محمودی نه‌مر و مه‌شایخی بارزان كه‌ دڕێژه‌ی هه‌یه‌ تا ئه‌مڕۆ رابه‌رایه‌تی بزاڤی ڕزگاڕی خوازی كورد ده‌كات به‌ رابه‌ڕایه‌تی كه‌سایتی ئه‌و مه‌شایه‌خه‌، كه‌جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانیه‌ كه‌ مه‌رجعی كورده‌ كوری مسته‌فا بارزانی، كه‌ خۆی فه‌یزی خانه‌قای بارزانه‌".
هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا ،برادۆستی ووتی" به‌ڵام ئه‌وان ئه‌هلی شریعه‌ت بوو نه‌ك ته‌ریقه‌ت هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌شایه‌خانه‌ی له‌ هه‌ڕدوو ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌خشبه‌ندی كه‌ ته‌ریقه‌ت له‌ لای كورد وه‌ك مه‌زهه‌ب پراكتیك كرا، ڕۆڵێكی ئاینی و سۆسیۆلۆجی گێراوه‌ ، خانه‌قایه‌كان شوێنی كارگێری گێرا له‌ دوای نه‌مانی ئیماراتی كورد خانه‌قایه‌كان بوون به‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ی شێخش وه‌كو ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی"
شایانی باسه‌ یه‌كه‌م كتێبی نووسه‌ر یوسف برادۆستی  به‌ ناوی ( ژیان له‌ دوای تۆفان )، بڵاوكردۆته‌وه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌ یه‌كه‌م شارستانی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی شارستانی سۆمه‌ڕیان و تۆفانی سۆمه‌ری كه‌ كه‌شتیه‌كه‌ی له‌ كوردستان نیشته‌ ،له‌گه‌ڵ په‌یدابونی كورد له‌ مێژوو دا ده‌كات.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.