Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:46

له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی ماوه‌ت كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 2ی تریش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین،‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ی‌ بێ فڕۆكه‌وانان له‌ شاخی كێله‌شین له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ماوه‌ت، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووی تریش بریندار بوون.

په‌یامنێرمان ڕزگار مامه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ 5 جار به‌ سه‌ختی بۆردومانی شاخی كێله‌شین له‌ سنووری گوندی زه‌ڕوونی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ماوه‌ت كراوه‌.

ئاماژه‌شی دا: فڕۆكه‌كان له‌ بۆردومانه‌كه‌دا 4 هاووڵاتییان كردۆته‌ ئامانج كه‌ له‌ شاخه‌كه‌دا خه‌ریكی ڕاوكردن بوون.

گوتیشی: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ 3 هاووڵاتی بریندار بوون، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌ناوی (عه‌زیز) كه‌ له‌ كاتی بۆردومانه‌كه‌دا بێ سه‌روشوێن ببوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

‌هه‌روه‌ها گوتی: ڕزگاربوویێكی بۆردومانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بریندارێك به‌ناوی (مام كوێخا) له‌ شاخی كێله‌شین گیری خواردووه‌ و داوا ده‌كات‌ تیمه‌كانی فڕۆكه‌وانی بچنه‌ فریای بۆ ڕزگاركردنی خۆی و هاوڕێ برینداره‌كه‌ی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رجه‌م قوربانییانی بۆردومانه‌كه‌ هاووڵاتی سڤیلی گوندی قامیشن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ مه‌به‌ستی ڕاوكردن چوونه‌ته‌ شاخی كێله‌شین و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ بۆردومان كراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.