Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 23:49

بۆ یەکەمجار لە مێژووی جامی جیهانی ستافێكی ناوبژیوانی ئافره‌ت یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن

کوردستان TV
100%

بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکانی جامی جیهانی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی فیفا ئه‌ركی بەڕێوەبردنی یاریه‌كی مۆندیالی قه‌ته‌ر‌ به‌ ستافێكی ناوبژیوانی ئافره‌ت ده‌سپێرن.
 یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو كۆستاریكا له‌ گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌له‌كان، به‌ ستافێكی ناوبژیوانانی ئافره‌ت سپێردراوه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ستێفانی فراپارتی فه‌ڕه‌نسی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست و یاریده‌ده‌ركانی هه‌ریه‌ك له‌ نیوزپاک و کارین دیازن، به‌ به‌رێوه‌بردنی ئه‌م یاریه‌ خانمه‌ ناوبژیوان ستێفانی فراپارت دەبێتە یەکەم ئافره‌ت کە یاریه‌كی پیاوان له‌ جامی جیهانی به‌رێوه‌ده‌بات.
 له‌ ڕابردووشدا ئه‌م خانمه‌ ناوبژیوانه‌ بۆ یه‌كه‌مجار یاریه‌كانی‌ پاڵاوتنی گه‌یشتن بۆ جامی جیهان و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌روروپای به‌ڕێوه‌بردووه‌.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.