Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 22:36

کۆرەک تیلیکۆم بەشداربوونی لەبارەی هەرزانبوونی نرخی کارت ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم ئاگادارییەکی لەبارەی هەرزانبوونی نرخی کارتی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند، نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی، لە سەرەتای مانگی داهاتووش بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

لە ئاگادارییەکدا کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم ڕایگەیاند: بۆ سەرجەم بەشداربووانی کورەک تیلیکۆم، ئاگادارتان دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ـی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.

ڕاشیگەیاند: بەمەش نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5.000 بە نرخی 5.000 د.ع دەفرۆشرێت.

باسی لەوەش کردووە کە "سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین."

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەم بڕیارە لە 01/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردن."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 20% باجی سەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبوەشێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.