Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:11

ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەکرێت

کوردستان TV
100%


دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئایمان ئاشۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس مۆبیلیتی-ترنکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و یوسف خەلیفە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لە کۆمپانیای دۆچەبانی ئەڵمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیک کرد.

لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەت ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکان کە لەو بوارەدا نراون کرا.

ھاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕا و زانیارییەکان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دواتر و کەڵکی ئابووریی پڕۆژەکە کە خۆی لە دیزاینکردن و جێبەجێکردندا دەبینێتەوە کرا.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند: پڕۆژەکە ھەنگاوی گرنگی ناوە و دەمانەوێت لە ساڵی داھاتوو دوای کۆتاییھاتنی قۆناغی کەڵکی ئابووری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردن بکەین.

پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە قۆناغی لێکدانەوەی بەھا و کەڵکی ئابووری feasibility studyـە، لە ھەمان کاتدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دۆيچەبانی ئەڵمانی واژۆکردووە بۆ پڕۆژەکە، کە خۆی لە دیزاین و دۆزینەوەی لایەنی ئابووری بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە دەبینێتەوە لەڕووی کوالێتییەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.