Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 00:39

ڤیدیۆ .. چركەساتی رووداوێكی هاتووچۆ كە نزیك بوو ببێتە هۆی كارەسات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی، دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەستگیركردنی شۆفێرێكی بێباكانەیان ڕاگەیاند كە نزیك بوو ببێتە هۆی كارەسات، دوای ڕووداوێكی ترسناك كە لە ڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە لە مەدینە تۆماركراوە.
ئەكاونتی هاتوچۆی سعوودیە لە پۆستێكدا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، هاتووچۆی ناوچەی مەدینە شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلی دەستگیركردووە كە لە گرتە ڤیدیۆیەكدا دەركەوتووە كە بە بێباكی لێدەخوڕێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لێخوڕینی بێباكانە بووەتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە لابدات و لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی وەستاودا پێكدادان رووبدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا سێ برینداری سووكی لێكەوتووەتەوە و پشتڕاستیكردووەتەوە كە شۆفێرە بێباكەكە ڕەوانەی دەسەڵاتی هاتووچۆ كراوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو سزایانەی كە یاسا لەسەری دیاریكردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.