لەچوارچێوەی چالاكییەكانی (شانزە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا)، مۆنۆدرامای "خەو بە خەوەوە دەبینم" لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی پێشكەش كرا.
مۆنۆدراماكە لە نوسینی محەمەد مەحمودە و سینۆگرافیا و دەرهێنانی بەرهەم كاكە زاڵەو لەنواندنی سیڤەر ستار-ە.
شانۆیی (ڕەش و سپی) كە گروپی كاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی، بەهاوكاری پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەرهەمیهێناوە، رۆژی پێنجشەممە 24/11/2022 نمایش كرا.
ئەم شانۆییە لەنوسینی كاروان سۆفی و دەرهێنانی رۆژە حەسەن و كاروان سۆفییە و بەڕێوەبەری بەرهەمەكەش هونەر حەسەن رەشیدە.
شانۆیی رەش و سپی لە چوارچێوەی چالاكی (شازدە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا) بەڕێوە دەچوو.
ئا- كامران
دوو شانۆگهری لە شانزە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیدا نمايش كران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.