Erbil 11°C شەممە 03 کانونی یەکەم 05:45

پاڵه‌وانێیه‌تی زۆرانبازی یانه‌كانی كوردستان له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی زۆرانبازی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی زۆرانبازی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كاتژمێر 9 ى به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو26ى11ى 2022، له‌هۆڵی یانه‌ی ئاسۆ له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی ڕۆمانی و سه‌ربه‌ست ده‌ستپێده‌كات. 
یانزده‌ یانه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌شدارن و ڕكابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ پێناو پاڵه‌وانی بوونیان.
یانه‌كانیش بریتین له‌: سه‌وره‌، خاك، ئاسۆ، سلێمانی، كه‌یوان، شۆریجه‌، كه‌ركوك، سۆلافی نوێ، زاخۆ، دهۆك، برادۆست. 
كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌. 
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.