Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 07:36

مۆمی وەفا و ماتەمینی شێوەکارانی هەولێر بۆ ڕۆحی قوربانیان سلێمانی و دهۆک داگیرسێندرا

تابلۆ ئاوییەکانی شێوەکاران گەلەریی میدیا دەڕازێننەوە
کوردستان TV
100%


لە گەلەریی میدیا پێشانگایەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی (د.سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر  ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی شێوەکار و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیران، بۆ ٣ شێوەکاری خامە ڕەنگینی وەک (جەمال حەمەدەمین، محەمەد خدر، فەرێدون هاوار)  کرایەوە.
پێشانگاکە ٣٠ تابلۆی ئاوی لەخۆوە گرتبوو، کە بە سەلیقەی جوانی هونەرمەندان کێشرابوون و گوزراشتیان لە قۆناغەکانی پێشکەوتنی هەولێر و سروشتی جوانی گوند و ڵادێکانی کوردستان دەکرد و تا ١٠/١٢/٢٠٢٢ـیش پێشانگاکە بەردەوام دەبێت.

مۆمی وەفا بۆ قوربانیانی سلێمانی و دهۆکی دەلال داگیرسێندرا

لە مەڕاسیمی کردنەوەی پێشانگاکەدا، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر، مۆمی وەفای بۆ ڕوحی قوربانیانی کارەساتە نەخوازراوەکانی سلێمانی و دهۆکی دەلال داگیرساند، وەک هاوخەمیەک بۆ ئەو کارەساتەی کە چەندین ڕۆڵەی ئەو نیشتمانە بەهۆی غازی شوفازەوە بوون بە قوربانیی.
هاوکات هەریەک لە (د.سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، دەستخۆشی گەرمیان لە شێوەکاران کرد، بەبۆنەی کردنەوەی ئەو پێشانگا هاوبەشە ناوازەیەی کە سەرنجی هەموو ئامادەبووانی ڕاکێشا بوو، زەوق و سەلیقەی جوانی هونەرمەندان لە تابلۆ ئاوییەکاندا ڕەنگی دابۆوە.

هەولێر بوو بە هەوێنی تابلۆی شێوەکاران

شێوەکاران لە تابلۆ ناوازەکانیان، چەندین شاکاری تایبەتیان پێشکەش کرد، کە تایبەت بوون بە سروشتی جوانی کوردستان و گوند و لادێکان و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان و گێڕانەوەی سەختی ژیان لە نێو گوند و لادێکان و ئازاری سەختی ژنان و پیاوانی کورد.

ستایلێکی جیاواز 

(جەمال حەمەدەمین) وەک شێوەکارێکی خاوەن ئەزموون و خاوەنی چەندین پێشانگای تایبەت و هاوبەش لە ناوەوەی هەرێم و دەرەوەی کوردستان دا و بەشدار لەو پێشانگا هاوبەشەدا دوا و سوپاسی گەرمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و میدیا گەلەریی کرد، کە جارێکی تر دەرفەتی ئەوەیاندا تابلۆ ناوازەکانی لەو پێشانگا هاوبەشەدا نمایش بکات و گوتی: ئامانجمان لە کردنەوەی پێشانگاکەدا دەرخستنی بەهرە و سەلیقە و پێشکەوتنی بواری شێوەکارییە وەک چەند هونەرمەندێک لەو بوارەدا، کە هەریەکەمان ١٠ تابلۆمان بەشێوەی ئاوی نەخشاندووە، کە ئەمەش هونەرێکی سەختە و جۆرە ستایلێکی تایبەتە لە بواری شێوەکاری دا.
بڕیاریشە تا ١٠/١٢/٢٠٢٢ لەم گەلەرییە جوانەدا پێشوازی لە میوانان بکەین و ڕاوبۆچوونی ئامادەبووانیش بۆ هەنگاوی داهاتوومان بە گرنگییەوە سەیر دەکەین.
وەک خاوخەمیەکیش بۆ قوربانیان سلێمانی و دهۆک مۆمی وەفامان داگیرساند بۆ ئەو ڕۆحە شیرینانەی، کە بوون بە قوربانیی کارەساتێکی نەخوازراو و گیانیان سپارد، کە هێشتا خەونی زۆریان لە ژیاندا هەبوو.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.