Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:49

گازی (ئێڵ پی جی) چییە؟ چۆن بەکاردێت؟

کوردستان TV
100%


غازی LPG لە کۆمەڵێک گازی هایدرۆکاربۆنی سوتێنەر پێکهاتوە، کە لەڕێگەی فشارکردنەوە شل دەبن و بەشێوەیەکی باو وەک سوتەمەنی بەکاردەهێنرێت. (پڕۆپان + بیوتان)

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ "لوقمان احمد ئەندازیاری میکانیک" چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر سیستمی غاز ده‌خاته‌ ڕوو ده‌ڵێت" LPG سیستمی غاز یەکێکە لەو پێویستییە سەرەکییانەی کە ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر بەکاریدەهێن بۆ خۆگەرمکردنەوە(شۆڤاژ)و چێشت لێنان لەناو ماڵ و چێشتخانەکان بەشێوەیەکی گشتی خەڵک سوودی لێدەبینێت ، لەهەمان کاتدا زیانی گەورەی هەیە گەر نەزانرێت چۆن بەکاردێت.
 هه‌روه‌ها  لوقمان ئه‌حه‌مه‌د ده‌ڵێت "غازی LPG گازێکی بێ بۆنە و بۆنێکی تایبەتی تێدەکەن بۆ ناسینەوە، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت لەکاتی دانانی سیستمی غازدیزانکردنی سیستمی غاز لەلایەن ئەندازیاری میکانیکی شارەزاوە و حسابکردنی سەرجەم heating load ی گشت ئامێرەکانهەڵبژاردنی تەنکییەکی کوالیتی بەرز و چێکردنەوەی مەنەفێستەکەی بەپێی ستانداردی جیهانی بێت."
لوقمان ئه‌حه‌مد جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ " بەهیچ جۆرێک تەنکی دەستی دوو بەکارنەهێنرێتهەڵبژاردنی بۆری کاربۆن ستیلی سکێچوەلی 40 سیملێس کە ستانداردی گونجاوە، بەهیچ جۆرێک نابێت دفن بێت،پێویستە ئەو کۆمپانیاو ستافانەی کاری غاز دەکەن مۆڵەتی فەرمییان هەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و بەرگری شارستانی و ستافی ڕاهێنراو بن و شەهادەی 6G هەبێتگشت کارەکان لەسەرەتاوە تا کۆتایی دەبێت بەسەرپەرشتی ئەندازیاری میکانیک بێتدانانی expantion joint لەسەر تەنکییەکە بۆ بومەلەرزە و لەرینەوە بۆ ئەوەی بۆرییەکان نەشکێندانانی dielectric joint لەسەر تەنکی بۆ هەورە بروسکەدانانی قفڵی کارەبایی solinoid valve بۆ گرتنەوەی غاز لەکاتی بوونی لیک لەسیستمەکەدانانی gas detector حاسە بۆ سەرجەم ئامێرەکان وەک پاکێج تەباخ و زۆپا".
له‌ كۆتاییدا لوقمان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت" گرنگترین خاڵ پێویستە شەش مانگ جارێک چێکی سیستمەکە بکرێتەوە، چێکی سەرجەم پارچەو جۆینتی لەحیمەکان بکرێتەوە،وەپێویستە هەمووخاوەن ماڵێک زانیاریی پێویستی هەبێت لەسەر سیستمەکە بۆ ئەوەی لەکاتی بۆنکردن بە غاز قفڵی سەرەکی بگرێتەوە تا ستافێک دێن بۆ صیانەکردنیپێویستە تەنکی غاز پڕ نەکرێت(٨٠٪ زیاتر نەبێت)".
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.