Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:49

ئه‌مڕۆ شانۆگه‌ری "شالیرو جادوگه‌رانی ماكبێس" نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22-11-2022به‌شی هونه‌ری شانۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، تیپی شانۆی شار به‌هاوكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی شانۆیی (شالیرو جادوگه‌رانی ماكبێس- ولیه‌م شكسپیر" نمایش ده‌كات.
شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی كامه‌ران ڕه‌وف- كاتژمێر  4ی پاشنیوه‌ڕۆی ئةمرِؤ 22-11-2022 له‌هۆڵی ڕۆشنبیری نمایش ده‌كرێت و تا 5-12-2022 به‌رده‌وام بێت.
شایانی باسه‌ ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ یه‌كێك بوو له‌و شانۆگه‌رایانه‌ی، به‌شداربوو له‌ حه‌فته‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆ  كردله‌ شاری هه‌ولێر ،كه‌ له‌ 12/11/2022 ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد و له‌لایه‌ن به‌شی شانۆی هه‌ولێری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و تاكو رۆژی هه‌ینی 18/11/2022 به‌رده‌وام بوو. .
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.