Erbil 5°C پێنجشەممە 08 کانونی یەکەم 05:05

ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی كچانی كوردستان له‌شاری دهۆك ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%

كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان، له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17 ى 11 ى 2022، له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی كچان ده‌ستپێده‌كات. 
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 10، 12، 14، 16 ساڵ،  هه‌روه‌ها بۆ ئاستی پێشكه‌وتووانیش له‌شاری دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت. 
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ تا رۆژی 19 ى 11 ى 2022، به‌رده‌وام ده‌بێت. 
به‌رێوه‌چوونیی كاروچالاكی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان، به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.


راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
17 ى 11ى 2022

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.