لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە سنووری گوندەکانی قەرە حەسەن ئەنجام دا، کە گومان دەکرا تیرۆریستان لەو ناوچەیەدا خۆیان حەشاردابێت.
ئۆپەراسیۆنەکە لە چوار قۆڵەوە ئەنجام درا و ماوەی هەشت کاتژمێر بەردەوام بوو، تەواوی ناوچەی دیاریکراو کێوماڵ کرا.
شایانی باسە، ئەنجامدانی ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە لەناوچەکەدا، بۆ سەقامگیرترکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگە هەوڵ دەدات هێزی زیاتر لە سنوورەکە جێگیر بکات.
راگهیاندراوی وهزارهتی پێشمهرگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.