Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 17:14

حکوومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 بڕیاری کشاندنەوەی پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێی دا.

ئەنجوومەنی وەزیران بە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی ئەنجام دا و تێیدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا، هەروەها کۆمەڵێک دۆسیەی بنەڕەتی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتییان گفتوگۆیان لەسەر کرا، هەروەها باس لە بابەتەکانی بەرنامەی کار کرا و بڕیار لەو بارەیەوە دەرکرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری کشاندنەوەی چەند پڕۆژەیاسایەک درا کە پێشتر ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرابوون.

هەر لە ڕاگەینراوەکە هاتووە کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری کشاندنەوەی پڕۆژەیاسای خزمەتگوزاری ئاڵا (سەربازیی زۆرەملێ)ـی دا.

ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش داوە کە بڕیاری کشاندنەوەی پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای کۆمپانیا نەوتییە نیشتمانییەکانی عێراق ژمارە 4ـی ساڵی 2018 دا، هەروەها بڕیاری کشاندنەوەی چەندان پڕۆژەیاسای دیکەشی داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.