Erbil 11°C شەممە 03 کانونی یەکەم 04:31

كه‌شناسی: له‌م مانگه‌دا 19 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ عێراق ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ته‌نیا له‌م مانگه‌دا 19 جار بوومه‌له‌رزه‌ له‌ عێراق ڕوویداوه‌، بوومه‌له‌رزه‌كانیش زیاتر له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و شاره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و دۆكان ڕوویانداوه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: كۆی گشتی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی كه‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ سنووری خاكی عێراق ڕوویداوه‌ بریتییه‌ له‌ 19 بوومه‌له‌رزه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رچاوه‌ی 6 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ناوه‌خۆی خاكی عێراق دروستبووه‌، 11 بوومه‌له‌رزه‌ی تریش له‌ سنووری خاكی ئێران دروستبووه‌، هه‌روه‌ها بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیش له‌ سنووری نێوان عێراق و ‌ئێران بووه‌ له‌گه‌ڵ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش له‌ سنووری نێوان عێراق و توركیا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هێزترین ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌شی له‌م مانگه‌دا ڕوویانداوه‌ له‌نێوان 2.4 تا 3.6 بوونه‌ به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر، هه‌روه‌ها قوڵاییه‌كه‌شی له‌نێوان 3 بۆ 23 كم بووه‌.

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: چالاكی بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی عێراق زیاتر له‌نێو خاكی ئێران به‌تایبه‌تیش له‌ پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام و لوورستان و چه‌ند پارێزگایه‌كی تریش بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 11 بوومه‌له‌رزه‌ بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌كانی ناوخۆی عێراقیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كان زیاتر له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و شاره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و دۆكان بووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و واسیتیش.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.