Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 08:12

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ شه‌قامێكی ئیسته‌نبووڵ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری ئیسته‌مبۆڵی توركیا ڕووی دا و چه‌ندان قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

محه‌مه‌د ساندری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ ئیسته‌نبوول پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا و له‌ كاتژمێر 4:20 به‌كاتی توركیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ شه‌قامی ئیستقلال له‌ ناوچه‌ی ته‌قسیم كه‌ قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامی ئیسته‌نبووڵه‌ رووی دا‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی شاری ئیسته‌نبووڵ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژرا و بریندار هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یان نه‌زانراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌گوێره‌ی شایه‌دحاڵه‌كان‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ‌بووه‌ و كه‌سێك خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌.

میدیاكانی توركیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 11 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بریندارن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.