Erbil 6°C پێنجشەممە 08 کانونی یەکەم 06:39

لە گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان سبه‌ی ئه‌كاد میوانداری قه‌ڵا ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان  بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه‌.
 بڕیاره‌ كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 10 ی 11 ی 2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی شه‌شه‌مدا، یانه‌ی ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ میوانداری یانه‌ی قه‌ڵا بكات. 
ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ له‌ كۆی ئه‌نجامدانی پێنج یاری له‌ ئێستادا  له‌ ڕیزیبه‌ندی خولدا خاوه‌ن شه‌ش خاڵه‌، یانه‌ی قه‌ڵاش چوار یاری ئه‌نجامداوه‌ و  له‌ ڕیزبه‌ندی خول خاوه‌ن حه‌وت خاڵه‌. 
یانه‌ی زاخۆش به‌ئه‌نجامدانی پێنج گه‌ڕ ، به‌هۆی براوه‌بوونى له‌ته‌واوی یارییه‌كانییدا به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی 2 یاری داهاتووشی نازناوی وه‌رزی 2022 ى خولی نایابی كوردستانی یه‌كلا كرده‌وه‌. 
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش  به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ. 
بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
9 ی 11 ی 2022

 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.