Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:20

توركيا... لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە سێواس دوو کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%


بەپێی زانیارییە بەرایییەکان لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی گورون لە پارێزگای سێواس، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و 20ی دیکەیش برینداربوون.

ئاماژە بەوە دەدرێت پاسەکە کە هێشتا ناسنامەی شۆفێرەکەی و ژمارەی تابلۆکەی نەزاندراوە لە ناوچەی مازیکران لەسەر رێگای ماڵاتیا-قەیسەری لە کۆنترۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

بەپێی زانیارییە بەرایییەکان لە ئاکامی رووداوەکە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 20ی دیکەیش برینداربوون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.