ئهمڕۆ یەکشەم کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و تیمێکی وەزارەت لە سەردانێکدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەدواداچوونیان بۆگرفتەکانی کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی لە سنوورەکەدا کرد و بابەتی کردنەوەی شەش بەڕێوبەرایەتی نوێی لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە تاوتوێ کرد.
لە سەردانەکەیاندا لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی هاڕینی گەنم و دابەشکردنی ئارد و ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانیان بۆ ساڵی 2014 کرد.
پاشان لە پارێزگای هەڵەبجە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ پارێزگار و جێگرانی لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی گرفتە بازرگانی و پیشەسازییەکان و چۆنیەتی کردنەوەی شەش بەڕێوەبەرایەتی نوێ کە سەر بە وەزارەتی بازرگانین و لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاریان لەسەر دراوە کرد و لەگەڵ ژووری بازرگانیش کۆبوونەوە و بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی بازرگانی و پیشەسازی سنوورەکە.
وهزیر هەروەها چەند کارگەیەکی ناوچەکەیان بەسەر کردەوە و پاڵپشتی تەواوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان بۆ دەربڕین لەپێناو پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی.
ئەم سەردانەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەچوارچیوەی ئەو زنجیرە بەسەرکردنەوانەیه كه بۆ سنوورە جیاجیاکانی کوردستان بە مەبەستی ئاگاداربوونی ڕاستەوخۆ لە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.