سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ڵامی وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئێمه و وڵاتانی جیهان بینیمان چی له عێراق ڕووی دا كاتێك ئێوه به‌ناوی ئازادییه‌وه چوونه نێو خاكی عێراقه‌وه.
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له تاڕان ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای گاماڕۆكان ئێران به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خۆی له چه‌ك و ده‌رمان به زیاده‌وه به‌هه‌م ده‌هێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆی داوای لێبوردنی لێ كردم به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه سزاكان هه‌ڵبگرێ و پێداویستییه پزیشكییه‌كانی دژ به په‌تای كۆڕۆنامان بۆ ئێران بنێرێ، به‌ڵام من پێم گوت كه ئێمه خۆمان 6 جۆری جیاوازی ڤاكسینی دژ به كۆڕۆنامان به‌رهه‌مهێناوه و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌شی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوژمن ده‌یه‌وێ ڕێگری له پێشكهوتنهكامان بگرێ، به‌ڵام گه‌نجان و گه‌لی ئێران ڕێگه به‌و ڕێگرییانه ناده‌ن، ئه‌وان پێشتریش هه‌وڵیاندابوو ڕێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكه‌ن و ئێران به‌ته‌واوی گۆشه‌گیر بكه‌ن، به‌ڵام له‌م پیلانه‌شیان شكستیان خوارد.
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی گوتیشی: رۆلی ئێران له ناوچه‌كه‌دا گرینگه، دوژمنان ده‌یانه‌وێ پێشكه‌وتنه‌كانی ئێمه بكه‌نه ئامانج و گه‌لی ئێران ملكه‌چی ڕۆژئاوا بكه‌ن و گۆشه‌گیریان بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا له كالیفۆرنیا، بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی گوتی: خه‌متان نه‌بێت، ئێمه ئێران ئازاد ده‌كه‌ین، به‌مزووانه ناڕه‌زایان و خۆپیشانده‌رانی ئێران ڕزگار ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌م وتانه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی ئێران گوتی: بینیمان چی له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان ڕووی دا كاتێك ئێوه به‌ناوی ئازادییه‌وه چوونه نێو خاكی ئه‌و وڵاتانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێم ئێران كه 43 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕزگاركراوه و ئێستاش پێداگیری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا 62 ئهپهڕاسیۆنی بۆ كوده‌تا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.