له دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك، ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ند بڕیارێكی گرینگ و نوێ دران و یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش گۆڕینی ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بوو بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی 14 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ردوو جێگرانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌ستی پێ كرد.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دران گۆڕینی ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ له دووه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14ی پارتی، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ده‌كرێ و ده‌نگدانه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ 51 ئه‌ندام بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێن له‌گه‌ڵ 9 ئه‌ندامی تری یه‌ده‌گ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ له دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی 14 له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه مه‌دالیای بارزانی نه‌مر به 76 كادیری پارتی ده‌به‌خشرێت.
ئاماژه‌شی دا كه ئه‌مڕۆ راپۆرتی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی كه پێكهاتوون له لیژنه‌كانی سكاڵا و په‌یڕه و پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌خوێندرێنه‌وه و په‌سند ده‌كرێن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیاریشه ئه‌مشه‌و هه‌ینی كۆتایی به كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی بهێنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.