Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:05

مه‌سرور بارزانی دوو په‌یامی پیرۆزبایی پێ ده‌گات

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوو په‌یامی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و پێشووتری عێراق پێ ده‌گات به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورستان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 3ی نۆڤێمبەر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ھەروەھا پەیامێکی پیرۆزباییمان لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی پێگەیشت.

مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند: كازمی و عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزباییان لێ کردین بە بۆنەی دەستپێکردنی كارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنمان وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ کۆنگرە و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە بەرامبەردا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و پێشووتری عێراقی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنیان.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری دهۆك، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌دا سه‌رۆك بارزانی به‌ سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.