Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 06:52

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی سلێمانی له‌ مانگێكدا 911 منداڵ له‌دایكبوون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕأبردوودا له‌ پارێزگاكه‌یان 911 منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له‌دایكبوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێكەوتی 31/10 بۆ 1/11ی 2022 لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ( 5870) نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە (1134) نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژه‌شی دا: هه‌ر لە ماوەی مانگی ڕابردوو (911) منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون، كه‌ (475) منداڵیان كوڕ بوون و (436) منداڵیشیان كچ بووە، هه‌روه‌ها (571) منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی تر لە ڕێگەی نەشتەرگەرییه‌وه‌ لەدایكبوون.

ته‌ندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ر لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری (654) منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و (6) حاڵەتی لە دایكبوونی دووانە و(1446) سۆنەریش گیراوە .

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.