Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 23:15

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ له‌ عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی له‌ ته‌واوی وڵات بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكراشی كرد كه‌ تا دێت ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ له‌ وڵات زیاتر ده‌بێت.

سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: ڕێژه‌ی تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌موو جیهان ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ عێراقیش تا دێت ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ زیاتر ده‌بن.

گوتیشی: ئێستا له‌ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك كه‌متر 80 هاووڵاتی عێراقی له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكی شێرپه‌نجه‌ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی تێكڕای جیهانییه‌ و جێگه‌ی مه‌ترسی نییه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌ عێراقدا. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌كان زۆرترینیان له‌ قۆناغی سێ و چوار تۆمار ده‌كرێن كه‌ ئه‌مه‌ش قۆناغێكی دره‌نگی ئاشكراكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، بۆیه‌ چاره‌سه‌رییه‌كانیش قورس و ئاڵۆز و گران ده‌بن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.