Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:40

له‌باره‌ی پێڵاوی پاژنەبەرزه‌وه‌ هۆشداری به‌ئافره‌تان ده‌درێت

کوردستان TV
100%


لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەریخستووە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرزو بەرزبونەوەی تێكڕای توشبون بە نەخۆشی شیزوفیرینیا لەنێوان خانماندا، ئەمەش زیان بە توانای مێشك و بیركردنەوە دەگەیەنێت.

بارل فلیترمارك بەڕێوبەری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: بەپێی بیرۆكەی من پێڵاوی پاژنە بەرز ئافرەت تووشی قەلەقیەكی توندی پێیەكان دەكات لەكاتی ڕۆیشتندا، چونكە دەبێتە هۆی ڕۆیشتنێكی ناتەندروست كەلە داهاتوشدا زیان بە ماسولكەكانی پێ‌ ی دەگەیەنێت ، بەمەش كار لەتوانای ژیری خانمان دەكات.

جێگەی باسە مێژووی بەكارهێنان و لەپێكردنی پێڵا وی پاژنە بەرز بۆ هەزارساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە ، بەڵام  ئەمە یەكەمین حاڵەتە دە ركەوتووە كە ژنان تووشی شیزو فرینیا دەكات.

ژێده‌ر - ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.