Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:01

بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.10.23، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە له‌به‌رپرسانی ته‌ندروستی و  پسپۆر و پزیشک و کارمەندانى تەندروستیى، بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە، کە بە گوژمەی (295 ملیۆن دینار) ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێکراوە.
دواى بە سەرکردنەوەى هۆڵەکانى نەخۆش و یەکە یەکە بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستیى هەولێر بۆ نۆژەنکردنەوەى ئەم بەشە و پزیشک و کارمەندانى کە خەمخۆران و پەرۆشانە کارەکانیان ئەنجامدەدەن. ئومێدى خواست هاوڵاتییان هیچ کات پێویستیان بەو بەشە نەبێت و هەمیشە ساغ و تەندروستبن.
جێگەى باسە، پڕۆژەى بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، لە سەر رووبەری 1273 مەتر2 دروستکراوە و جگە لە دابینکردنى پێداویستیە پزیشکیەکانى، کارەکانی شارستانی و میکانیک و کارەبایى سەرلەنوێ بۆ ئەنجامدراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.