Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:26

کتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان) چاپ و بڵاوکرایەوە

کوردستان TV
100%


کتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان)چەند توێژینەوەیەکی ئەدەبیی و ڕەخنەیی، کەوتە بەرچاوی خوێنەرانی ئازیز و کتێبخانەی کوردیی ڕۆشنکردەوە.

کتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان)، لە بڵاو کراوەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانییە، کە بەرهەمێکی هاوبەشی (١٠) نووسەری بواری ئەدەبی منداڵانە و بە تیراژی (٥٠٠)دانە لە دوو توێی (١٦٢) لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە ناوەڕۆکی کتێبەکەدا هاتووە، کە ناوی توێژینەوە و نووسەرەکان، بەم شێوەیە دانراون.

١- چەند سەرنج و وردبوونەوەیەک لە مێژووی ئەدەبی منداڵانی کورد، ئەمین محەمەد.
٢- گرنگیی و بایەخی ئەدەبیاتی منداڵان و کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی گەلان، پەیام ئیبراهیم.
٣- گرنگیی نووسینی تەمەن لەسەر بەرگی کتێبی منداڵان، د. هاوژین سڵیوە.
٤- شیعر بۆ منداڵان نووسراو و شیعر دەرخکردن، محەمەد فەریق حەسەن.
٥- ڕۆڵ و بایەخی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا، زیاد ڕەشاد قادر.
٦- بەراوردی ئاستی ئەدەبیاتی منداڵان و کاریگەریی لەسەر کەلتووری کۆمەڵایەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەکان، د. ماجید خەلیل.
٧- ڕۆڵی ئەدەبی منداڵ لە کارامەییە کۆمەڵایەتیەکاندا، مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان.
٨- ڕۆڵی نووسەری ژن لە ئەدەبیاتی منداڵانی کورددا، زارا ئەحمەد جاف.
٩- ڕۆڵی ڕاگەیاندن، لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی منداڵاندا، ڕۆستەم خامۆش.
١٠- چۆن منداڵ هۆگری خوێندنەوە بکەین؟ فەوزیە مەنمی.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.