خاتوو"ژیان ئیبراهیم خەیات"،هونەرمەندی بواری نواندن، هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتێكی نێودەوڵەتی.
هونەرمەند لە رێگەی بەشداركردنی لە فیلمی سینمایی" ڕاڕەوێك" لە دەرهێنانی هونەرمەند "هەردی سەمیر" هەڵبژێردراوە بۆ بردنەوەی خەڵات ، لە خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆپن ۆڵد تۆرۆنتۆ.
خانمە ئەكتەری كورد"ژیان ئیبراهیم" لە كێبڕكێی بردنەوەی خەڵاتە بۆ باشترین ئەكتەری خانمان لەگەڵ هەردوو ئەكتەری كەنەدی "ئێمیلی مەسێ و سۆفی نەیشن" ، كە بڕیارە فێستیڤاڵەكە لە 16ی ئۆكتۆبەر لە تۆرنتۆ كەنەدا بەڕێوەبچێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.