Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 17:26

كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خولی تۆپی پێی ئه‌نده‌نووسیا سه‌دان قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی ئه‌نده‌نووسی ژماره‌ی ڕأستی قوربانییانی كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خولی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ به‌ كاره‌ساتی تۆپی پێی ئه‌نده‌نووسیا ناسراوه‌‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ یارییه‌كی گه‌ڕی 11ی خولی نایابی ئه‌نده‌نووسیا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئارێما و پێرسێبایا كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێرسێبایا كۆتایی هات، دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ هانده‌ران ڕژانه‌ نێو یاریگه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پۆلیس دروست بوو.

سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و گرژییه‌كاندا 174 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 180 كه‌سیش بریندار بوون‌.

به‌ڵام ئه‌میل درداك پارێزگاری دوورگه‌ی جاوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌نووسیا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی دروستی ئه‌وانه‌ی گیانله‌ده‌ستداوه‌ بریتییه‌ له‌ 125 كه‌س كه‌ ناسنامه‌ی 124 كه‌سیان ناسراوه‌ و تا ئێستاش كه‌سێك له‌نێو ئه‌وانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی هه‌ندێك له‌ مردووان له‌نێوان نه‌خۆشخانه‌ و تۆماره‌كاندا دووباره‌ ببووه‌، بۆیه‌ سه‌ره‌تا ئاماری 174 مردوو بڵاو كرابووه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) داوای له‌ حكوومه‌تی ئه‌نده‌نووسیا كردبوو هۆكاری ڕوودانی كاره‌ساته‌كه‌ی شاری مالانگ له‌ دوورگه‌ی جاوه‌یان پێ ڕابگه‌یه‌نێ، یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌روه‌ها شاندێكیشی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ناردۆته‌ ئه‌نده‌نووسیا.

پێشتر نیكۆ ئه‌ڤێنتا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوورگه‌ی جاوه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ سه‌ره‌تا هانده‌رانی تیپی دۆڕاو هاتوونه‌ته‌ نێو یاریگه‌، پۆلیسیش گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له‌نێو هانده‌ران دروست ببێت.

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌نده‌نووسیاش وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر كاره‌ساته‌كه‌، بڕیاریداوه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تۆپی وڵاته‌كه‌ی ڕابگرێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.