Erbil 18°C سێشەممە 29 تشرینی دووەم 17:30

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە موحسین عەلی مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراقیش ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە موحسین عەلی مەندەلاوی كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەروەها جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی بۆ نەهێشتنی بنبەستی سیاسی.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.