Erbil 17°C سێشەممە 29 تشرینی دووەم 18:18

به‌ ڤیدیۆ.. ئێران گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كات

کوردستان TV
100%

تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووباره چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد.

مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئەیلوول، بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەكانی ئێران هه‌ریه‌ك له‌ چیاكانی بەربزین و سەقەر و دەوروبەری گوندەكانی بن پەرێز و کەتینەیان لە دەڤەری سیدەکان  تۆپباران کردەوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ ماوەی ھەفتەیەكه‌  ئێران بەردەوام ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش ده‌ڤه‌ری سیده‌كان تۆپباران دەكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکانی چەند ڕۆژی رابردووی ئەو ناوچە کوێستانییانە، ژمارەک گوندی ئەو سنوورە چۆڵکراون و  ئاوەدانیان تێدا نەماوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر به‌رده‌وامی تۆپبارانه‌كان و چۆڵكردنی گونده‌كان، تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانەكانی تۆپبارانەكانی ئه‌مڕۆ و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نەزانراون.

ڤیدیۆ.. ساتی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سیده‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌:-

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.