Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:19

مۆراتا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خەڵاتی باشترین یاریزانی هەڵبژاردەكەی بۆ وەرزی ڕابردوو بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


 سەبارەت بە خەڵاتەكانی ڕۆژنامەی ماركا، ئەلڤارۆ مۆراتا ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو هەڵبژاردەی ئیسپانیا خەڵاتی باشترین یاریزانی هەڵبژاردەكەی بۆ وەرزی ڕابردوو بەدەستهێنا.
 سێشەممەی ڕابردوو لە دوایین گەڕی قۆناغی یەكەمی نەیشن لیگ، مۆراتا تاكە گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیای لەبەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگالی میوانداری تۆماركردو ماتادۆری گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی خولەكە.
 دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە مۆراتا ڕایگەیاند كە ئێستا لەگەڵ پۆلێك یاریزانی بەتوانا لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دایەو متمانەیەكی زۆری بە تیپەكەی هەیە لە ئایندەدا ئەنجامی باش و دەستكەوتی بە نرخ تۆماربكەن.
 لای خۆشیه‌وه‌ ئیاگۆ ئه‌سپاسی ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی سێلتاڤیگۆ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕائول دی تۆماسی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئیسپانیۆل و ئێستای یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری خولی ئیسپانیایان له‌ ئاستی یاریزانانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ به‌ تۆماركردنی حه‌ڤده‌ گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ وه‌رزی ڕابردووی لالیگا برده‌وه‌.
هاوكات یاسین بۆنۆی مه‌غریبی و گۆڵپارێزی یانه‌ی سیڤیلیه‌ بووه‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌ی ماركا بۆ باشترین گۆڵپارێزی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا، لە لایەكی دیكەوە، مانوێل پێلیگرینی چیلی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال بێتیس خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری ئیسپانیای بەدەستهێنا كە وەرزی ڕابردوو نازناوی جامی شای ئیسپانیای بۆ تیپەكەی بردەوە.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.