Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 05:44

بۆ له‌مه‌ودوا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان خۆی هه‌فتانه‌ چاودێری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ بـۆ لـەمـەودوا ھـەفــتـانــە سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌یان خۆی لـە نـزیـکـەوە چــاودێـری پـرۆژەکـانـی وەبـەرھـێـنــان ده‌كات و لـە مـاوە و شــێـوازی جـێـبـەجـێکـردن و کـواڵـێـتــی پڕۆژه‌كان دەکـۆڵـرێــتــەوە.

ئـەمــڕۆ پێنجشه‌م د. مـحـەمـەد شــوکـری ســەرۆکـی دەســتـەی وەبــەرھــێــــنــانـی حکوومەتی ھـەرێــمـی کـوردســتــان سـەردانــی چــەنــد پـرۆژەیــەکـی وەبــەرھــێــــنــانـی لـە شــاری ھـەولــێـر کـرد و تــا لـە نــزیـکـەوە ئــاگــاداری جــۆر و کـواڵـێـتـی کــارەکـانـی پــرۆژەکــان بـێــت .

لـە نــێـو ئـەو پـرۆژانــەی کـە ســەرۆکــی دەســتـەی وەبــەرھــێــــنــان بـەســەری کـردنـەوە ھــەریــەک لــە پــرۆژەکــانـی ئــەربــیــل ھــێــلـز و بــۆلــیــڤـارد بــوون کــارەکــانــیــان قــۆنــاخـێـکـی بـاشــیــان تــێــپــەڕانـدووە و بــە تــەواوبـوونــیــان ســیــمـایــەکـی جــوانـتـر بــە شــارەکــە دەبـەخـشێــت .

ھــەریــەک لـەم پــرۆژانــە ســەدان ھـەلـی کــاریــان رەخــسانــدووە بــە شــێــوەیــەک كه‌ لـە 95٪‏ کــرێــکـار و ئـەنـدازیـارانــی خــۆمـاڵــیــن، بـەمــەش ھەلی کار لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان پــتــر دەبـێــت کـە ئـەمــەش یـەکــێـکـە لـە ســیـاســەت و ھـەوڵـەکـانـی کــابـیـنەی نــۆیـەمـی حـکـوومـەتـی ھــەرێــمـی کــوردســتـان بـە ئـاراســتــەی دەســتـەبـەرکــردنـی دەســتی کـاری خــۆمـاڵـی لــە پــرۆژەکــانـی وەبــەرھــێــــنــانـدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.