Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 21:19

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕانییه‌ - خه‌له‌كان 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌م  لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گشتی ڕانییە - خەلەکان  نزیک گوندی شێخ مەنسووریان، 5 کەس گیانیان لەدەست دا.

ڕزگار مامه‌ په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگه‌یاندین: له‌ ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕێگای ڕانییه‌ - خه‌له‌كان نزیك گوندی شێخ مه‌نسووریان 5 كه‌س گیانی له‌ ده‌ست دا، هه‌روه‌ها دوو كه‌سی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

ڕاشیگه‌یاند:  ڕووداوەکە لەنێوان کامیۆنێکی بارهەڵگر کە ئاردی هەڵگرتبوو لەگەڵ تۆیۆتا پیک ئاپێک ڕووی دا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: چوار له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ خەڵکی ناوچەی مەریوانی کوردستانی ئێرانن كه‌ ئەندامی یەک خێزانن و تەنیا کچێکی بچووکیان بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە سلێمانی.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ یەکێک لە مردووەکانی دیکە خەڵکی سلێمانییە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێگای گشتیی ڕانییە دۆکان بە هۆی قەرەباڵغی و بوونی زۆری ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر و تانکەر، ڕۆژانه‌ ڕووداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە، ئەگەرچی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کارکردن لە بەدووسایدکردنی ئەو ڕێگایە کاری تێدا دەکرا، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لە سلێمانی و دەوروبەری دروستکراوە ماوەیەکە کارکردنی ئەو پڕۆژەیە دووبارە پەکی کەوتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.