Erbil 17°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 11:56

پاڵه‌وانێیه‌تی نازناوی یاریزانانی یانه‌كانی كیك بۆكیسنگی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی كیك بۆكسینگی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی نازناوی یاریزانان و یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێیه‌تییه‌كه‌ به‌به‌شداری 15 یانه‌، كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22 ى 9 ى 2022 له‌هۆڵی یانه‌ ئارارات له‌پیرمام ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ی هه‌ینی 23 ى 9 ى 2022، قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی دووپاتكرده‌وه‌ و بڕیاری خه‌رج كردنی بڕی 80 ملیۆن دیناری دا  كه‌ مانگانه‌ بدرێت به‌لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.