Erbil 12°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 19:13

نازوری ئه‌ژنۆ چیه‌ ؟ كێن ئه‌وانه‌ی پێوستیانه‌ ؟

کوردستان TV
100%


نازوری ئه‌ژنۆ بریتیه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری بینینی ناو چۆكه‌كه‌ت به‌ برینی زۆر بچووك كه‌متر له‌ یه‌ك سه‌نتیمه‌ترو بێ ئه‌وه‌ی برینی گه‌وره‌ت بۆ بكرێت و به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كانی ناو ئه‌ژنۆ.
"د. عومه‌ر عه‌بدولڵا كافرۆش – پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكان" له‌ نووسینێك دا ده‌ڵێت"  له‌كاتی نازور پزیشكه‌كه‌ت كامێره‌یه‌كی بچووك ده‌خاته‌ ناو ئه‌ژنۆكه‌ت كه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ شاشه‌یه‌ك وێنه‌و ڤیدۆی نا ئه‌ژنۆكه‌ت نیشان ده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامێری نازور بچووكه‌ بۆیه‌ برینه‌كان ته‌نها به‌شێوه‌ی كون ده‌بێت ئه‌مه‌ش واده‌كات ئازارت كه‌متر بێت پاش نه‌شته‌رگه‌ری و چۆكه‌كه‌ت تووشی ره‌قبوون نه‌بێت".

  كه‌ی پێوست ده‌كات نازورت بۆ بكرێت ؟ "د. عومه‌ر عه‌بدولڵا كافرۆش" له‌بارییه‌وه‌ ده‌ڵێت"
هه‌ركاتێك ئازار له‌ ئه‌ژنۆكه‌ت هه‌بوو نه‌توانرا چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری سروشتی و لێدانی ده‌رزی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نازوری ئه‌ژنۆ به‌كار دێت بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ : 
1. بۆ لابردن یان پاكردنه‌وه‌ی ئیسفه‌نجی ناو ئه‌ژنۆ.

2. بۆ دروستكردنه‌وه‌و چاندنی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ.

3. لابردنی هه‌وكردنی په‌رده‌ی ئه‌ژنۆ.

4. بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی به‌كتریای ئه‌ژنۆ.

5. بۆ چاكردن و پاكردنه‌وه‌ی كرۆژه‌ی دراوی ئه‌ژنۆ.

6. بۆ زۆرێك له‌ كێشه‌كانی كلاوه‌ی ئه‌ژنۆ.
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.