Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 23:38

له‌ سلێمانی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌ستی پێكرد

کوردستان TV
100%


له‌ ته‌لاری هونه‌ر له‌ شاری سلێمانی ، فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، به‌ به‌شداری 48 كورته‌ فیلم، به‌ڵگه‌ فیلم و ئه‌نیمه‌یشن له‌ سلێمانی ده‌ستی پێكرد ، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ی رێكخراوی  "'یو ئێن دی پی"  و چه‌ند رێكخراوێكی دیكه‌ تێیدا به‌شدارن و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكردووه‌. 
 له‌ كۆی هه‌زار فیلم كه‌ بۆ فیستیڤاڵه‌كه‌ نێردرابوون، ته‌نیا 48 فیلم هه‌ڵبژێردراون، 30 فیلم له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه‌ به‌شدارن و 19 فیلمیش له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ به‌شدارن. 
شایانی باسه‌ ،ته‌نیا فیلمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ به‌شی پێشبڕكێدا به‌شدارن و فیلمه‌كانی دیكه‌ ته‌نیا پێشانده‌درێن و ناچنه‌ پێشبڕكێیه‌وه‌ ، سێ خه‌ڵات بۆ باشترین كورته‌فیلم، باشترین كورته‌ به‌ڵگه‌فیلم و باشترین كورته‌ ئه‌نیمه‌یشن ده‌به‌خشرێن.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.