Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:10

ئەمڕۆ مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی دام و دەزگاكان بەردەوامە و ژمارەیەك شوێنی دیكە مووچە وەردەگرن. 
بەگوێرەی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەت، ئەمڕۆ سێشەممە 20 ی 9 ی 2022، مووچەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان،سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان،ئەنجومەنی  وەزیرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە 1 ی 9 ی 2022، دەستی بەدابەشكردنی مووچە كرد و لەدەستپێكدا وەزارەتی تەندروستی وەریگرت.  
بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.