Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:56

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی داعش كوژراو و برینداری زۆر هه‌ن

کوردستان TV
100%

حه‌شدی شه‌عبی ئاماری قوربانییانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ له‌ باشووری شاری مووسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاو كرده‌وه‌.

حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ به‌سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان دادا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كاتژمێرێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌نێوان هه‌ردوولایان ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا و به‌هۆی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوو تیرۆریستی داعش، ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و هه‌شتی تریش بریندار بوون.

حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌ هاوكاری هێزه‌كانی تیپی 20ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری و هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش توانیان ته‌واوی چه‌كداره‌كانی داعش له‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا بكوژن كه‌ ژماره‌یان 7 چه‌كداری داعش بوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.