Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:22

لە خۆپیشاندانەکان بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی؛ ژمارەیەک کەس برینداربوونە و چەندان کەسی دیکەش دەستگیر کراون

کوردستان TV
100%

گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئەمڕۆ شەممە 17ـی 09ـی 2022 لە بەشێکی شارەکانی کوردستانی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، بەهۆیەوە گرژی لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ئەمنیی ئێرانەوە ڕووی دا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هێزەکانی ئەمنیی ئێران توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و هاوکات چەندین کەس لە خۆپیشاندەران دەستبەسەر کراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەهۆی گرژی نێوان خەڵک و هێزەکانی ئەمنیی ئێران لە شاری سنە ـی کوردستانی ئێران چەندان خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە دوو گەنجی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی (کیان درەخشان و پارسا سیحەت)، لە شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تایبەتییەکانی ئێران بریندار کراون، لەبەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی شیفای ئەو شارە ڕاگیراون.

ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی سەقزە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.