Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 22:13

نیویۆرک تایمز: خامنەیی تووشی نەخۆشییەکی سەخت بووە

کوردستان TV
100%

نیویۆرک تایمز ئاشکرای دەکات کە ڕێبەری مەزنی ئێران دووچاری نەخۆشییەکی سەخت و مەترسیدار بووەتەوە، لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەفتەی ڕابردوو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی سەختەوە سەرجەم کۆبوونەوە و دیدارەکانی هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەو رۆژنامەیە بەپێی زانیارییەکانی 4 کەس کە ئاگاداری ڕەوشی تەندروستی خامنەیین، ئەوەشی خستەڕوو کە خامنەیی تەمەن 83 ساڵ ئێستا لەژێر چاودێری و كۆنترۆڵی تیمێكی پزیشكیدایە.

نیویۆرک تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە کە هه‌فته‌ی ڕابردوو باری ته‌ندروستی خراپ بووە، به‌ڵام باشتر بووه‌ و ئێستاش پشوو ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی به‌ درێژایی كاتژمێر چاودێری ده‌كه‌ن و نیگه‌رانن كه‌ هێشتا ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌ كه‌ توانای ئەوەی نییە دابنیشێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.