Erbil 18°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 13:49

ڤیدیۆ.. ناسا وردەكاری سەرسوڕهێنەری مەریخ ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی، ناسا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە هەسارەی مەریخ بڵاوكردەوە، كە بە وردییەكی سەرسوڕهێنەر و ورووژێنەر، دیمەنەكەی دەردەكەوێت.
ئەم گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن كەشتی ئاسمانی پێرسڤێرانسی ناسا گیراوە و 2.5 ملیار پێكسڵ وێنەی مەریخ ئاشكرا دەكات.
ماڵپەڕی "دیجیتاڵ ترێندز" رایگەیاندووە، ڤیدیۆكە نوێنەرایەتی "وردەترین دیمەنی ئەو هەسارە دوورە دەكات كە تا ئێستا وێنەگیراوە.
ڤیدیۆكە لە 1118 وێنەی تاكەكەسی پێكهاتووە، كە بە وردبینی و ڕەنگی باشتر بەیەكەوە گرووپ كراون، بە ئامانجی دۆزینەوەی وردەكارییەكان باشتر و ئاسانتر.
ناسا ئاماژەی بەوەشكردووە، دروستكردنی ڤیدیۆیەكی لەو جۆرە ئاسانكاری دەكات بۆ تیمە زانستییەكەی كە زۆر بە وردی لێكدانەوەی دیمەنەكە بكەن.
لە وێنەكەدا ڕووباری كۆنی مەریخ دەردەكەوێت، كە 5،3 ملیار ساڵ لەمەوبەر پڕ بووە لە ئاو.
ئەو ماددەیە لەو ناوچەیە كۆدەكرێتەوە و لەلایەن ئەركێكی دیكەوە دەهێنرێتەوە سەر زەوی، بۆ ئەوەی زانایان بتوانن بە بەكارهێنانی ئامرازی شیكاری پێشكەوتوو لێی بكۆڵنەوە.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.