Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 10:05

نووسه‌ر و وه‌رگێڕ "سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان" نوێترین كتێبی خۆی بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


  نووسه‌ر و وه‌رگێڕ "سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان" ،نوێترین  كتێبی خۆی به‌ ناوی " ڤلادیمیر نابۆكۆف و به‌دگۆڕانی كافكا" بڵاوكرده‌وه‌.
 كتێبی " ڤلادیمیر نابۆكۆف و به‌دگۆڕانی كافكا" له‌ پێنج به‌ش پێكهاتووه‌ به‌شی یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌ ژیاننامه‌ی ڤلادیمیر نابۆكۆف به‌پێی پێڕست و ساڵه‌ گرنگه‌كانی ته‌مه‌نی. به‌شی دووه‌م ( ده‌رباره‌ی ڕۆمانی ”لۆلیتا”) ئه‌و ڕۆمانه‌ی بووه‌ هۆی ناساندنی نابۆكۆف، به‌شی سێیه‌می چاوپێكه‌وتنێكی دوورودرێژ ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م و ڕۆمانه‌كانی، به‌تایبه‌ت ڕۆمانی لۆلیتا و هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌سه‌ر كاره‌ وه‌رگێڕانه‌كانی به‌ تایبه‌ت وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی پۆشكین له‌ زمانی ڕووسییه‌وه‌ بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی، به‌شی چواره‌م: نابۆكۆف شیكردنه‌وه‌یه‌كی دووردرێژ ده‌كات بۆ ڕۆمانی به‌دگۆڕان ( 1915ی فڕانس كافكا، كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1883- 1924 ژیاوه‌.
 شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ،له‌ چاپه‌مه‌نی ماڵی وه‌فایی،چاپ و بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌. 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.