Erbil 28°C چوارشەممە 05 تشرینی یەکەم 22:19

نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو عومه‌ر میرانى كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی 09ـی 2022 به‌شدارى له‌ پرسه‌ى تێكۆشه‌ر و كادیرى دیارى پارتى دیموکراتی كوردستان خوالێخۆشبوو عومه‌ر میرانیدا كرد كه‌ له‌ دهۆک به‌ڕێوه‌ چوو.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ فازل میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌و‌ایى و سه‌بووریى هه‌مووان بدات.

لاى خۆیه‌وه‌ فازل میرانى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عومه‌ر میرانى سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه‌.

 

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك میدیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.