Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:12

پەیامێكی نهێنی شاژن ئەلیزابێس

کوردستان TV
100%

شاژنی كۆچكردوو ئەلیزابێسی دووەم، نامەیەكی "نهێنی" بۆ هاووڵاتیانی شاری سیدنی ئوسترالیا نووسیوە، كە لەناو یەكێك لە باڵەخانە بەناوبانگەكانی ئەو شارەدا شاردرابووەوە، بەڵام تا دوای 63 ساڵ ناخوێندرێتەوە.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، بینای شاژن ڤیكتۆریا لە ناوچەی بازرگانی سیدنی پەیامێكی نهێنی ئەلیزابێسی دووەمی تێدایە و ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕێنمایی توند هەیە بۆ ئەوەی تا ساڵی 2085 نامەكە نەكرێتەوە.
شاژن نامەكەی دوای نۆژەنكردنەوەی گەورەی بیناكە لە تشرینی دووەمی 1986دا نووسیوە، تەنانەت ستافەكەی خۆیشی نازانێت چی نووسیوە.
نامەكە لەناو كەیسێكی شووشەییدا لە چوارچێوەیەكدا دانراوە و تەنها ڕێنماییەكانی شاژن لێیەوە دیارە.
لە ڕێنماییەكان نووسراوە: بۆ سەرۆكی شارەوانی سیدنی ئوسترالیا، تكایە لە ڕۆژێكی گونجاودا بە هەڵبژاردنی خۆت لە ساڵی 2085 ئەم زەرفە بكەرەوە و پەیامەكەم بگەیەنە هاووڵاتیانی سیدنی.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كۆچی دوایی شاژن ئەلیزابێسی تەمەن 96 ساڵ، ، خەمێكی قووڵ و ستایشی گەرمی لە سەرانسەری جیهان بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی 70 ساڵ لەسەر تەختی پاشایەتی بەسەر برد.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.