Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:28

له‌خولی فه‌ڕه‌نسا ئه‌م ئێواره‌یه‌ پاریس سانجێرمان میوانداری سانت برێست ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ میوانداری یانه‌ی سانت برێست ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای پارك دی پرینسیس له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 یاریزانانی پاریس سانجێرمان دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه‌ سازكرد، له‌ كۆی شه‌ش گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگاوه‌ن، تیپه‌ پاریسیه‌كه‌ پێنج سه‌ركه‌وتن و یه‌كسان بوونێكی هه‌یه‌و هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شازده‌ خاڵ له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌پێش مارسیلیای دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگیش، پیی ئێس جی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی یوڤێنتوسی میوانداری برده‌وه‌، له‌و لاشه‌وه‌ ستاد برێست به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی خولی فه‌ڕه‌نسا دێت.
 كریستۆف گالتێ ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ستاد برێست دووپاتكرده‌وه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوایا ناكۆكی له‌ نێوان كلیان مباپێ و نێیمار داسیلڤا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كانی سزا هه‌یه‌، هاوكات گالتێ به‌رگری له‌ جیانلویجی دۆناڕومای ئیتاڵی و گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی كردو وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ به‌م داوییه‌ ئاراسته‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌ كراون، ڕاهێنه‌ره‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ دۆناڕوما گۆڵپارێزێكی به‌توانایه‌و هه‌ر له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌یان ده‌بێت.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.