وەزیری دارایی و ئابوری بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی گرفتە دارایی و كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پارێزگاكە كۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/9/8 ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، هاوشێوەی ماوەكانی ڕابردوو بەمەبەستی بەدواداچونی مەیدانی بۆ گرفتە دارایی و كارگێڕییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم/ سلێمانی، لەگەڵ سەرۆك و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی شارەكە كۆبووەوە.
لەو كۆبونەوەدا كە لە بینای شارەوانی سلێمانی بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی و ئابوری دوای گوێگرتن لە داواكاری و پێشنیارەكانی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان، لەمپەرەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهات و مووچەی موچەخۆران و پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەكانی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشكرد هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی گرفت و ئاستەنگە دارایی و كارگێڕییەكانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكان نەهێڵين و كارئاسانی لەبەردەم هاوڵاتیانیش بكرێت بۆ دانەوەی ئەو قەرزە كەڵەكەبووانەی كە لە ماوەی ڕابردوو بەهەر هۆكارێك نەدراونەتەوە.
وەزیری دارایی : هەوڵ دەدەین گرفت و ئاستەنگە دارایی و كارگێڕییەكان نەهێڵين
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.